بانگه‌وازمان
١- گەڕانەوەیە بۆ قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و تێگەیشتن و كاركردن پییان بەو شێوەیەی كە سەلەفی صاڵح لێیان تێگەیشتوون و لە ژیانیاندا ڕەنگى داوەتەوە چونكە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّي وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا}(سورة النساء: 115).. وێرای ئەوەش بڕوا هێنانمان وەكو ئەوان مایەی هیدایەت و دوور بوونە لە گومڕایی {فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ }(سورة البقرة: 13).
٢- پاك كردنەوەی تەواوی ئەو لایەنانە كە پەیوەستن بە ژیانی موسڵمانان لەسەرجەم دیاردەكانی هاوبەشی (الشرك) و جۆرەكانی و ووریا كردنەوەیان لە ترسناكی بیدعە و تێكڕای ئەو بیر‌و بۆچوونە پوچانەی كە تێكەڵ بە بیر‌و هۆشیان بووە هەروەها پاڵاوتن و جیاكردنەوەی سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەو ڕیوایەتە (ضعيف) و هەڵ بەستراو (موضوع)ە بی بنەمایانەی كە ئایینی پاكی ئیسلامیان لەكەدار كردووە و بوونەتە پەرچ لەڕیی پێش كەوتنی موسڵمانان هەروەكو پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ينفون عنه تحريف الغالين وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين " (صححه العلامة الألباني في مشكاة المصابيح، برقم: 248).
٣- پەروەردەكردنی موسڵمانانە لەسەر ئایینە ڕاستەقینەكەیان و بانگ كردنیانە بۆ كار پیكردنی و جوانكردن و ڕازاندنەوە (التحلي) یان بەتەواوی ئەو ڕەوشت و ئاكارە بەرزانەی كە ڕەزامەندی خوایان پی بەدەست دێ و مایەی بەختەوەری و سەرفرازی دونیا‌و دوا ڕۆژن پەروەردگاریشمان دەفەرموی: {....وَلَكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ}(سورة آل عمران: 79).
٤- زیندوو كردنەوەی بیر‌و هۆشی ڕەسەن و دروستی ئیسلامییە لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا لەسەر ڕێ و شوێنی پێشینانی چاكی ئەم ئەم ئوممەتە ئیسلامییە لەگەڵ لابردن و بنەبڕ كردنی هەموو جۆرە دەمارگیرییەكی مەزهەبی و حزبی كە بوونەتە مایەی پارچە پارچە كردنی موسڵمانان و دوور خستنەوەیان لەیەكتری و كۆسپ و تەگەرەن لەڕیی ڕەنگ دانەوەی برایەتی ڕەسەنی ئیسلامی، خوای گەورەش هەر بەم شێوەیە فەرمانی پی كردووین {وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ }(سورة آل عمران: 103). پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " كونوا عباد الله إخواناً " (متفق عليه).
٥- دانانی چارەسەری ئیسلامیانە بۆ تەواوی ئەو گیر‌و گرفتە هاوچەرخانەی كە لە ئارادان وەهەوڵدانە بۆ دەستە بەركردنی ژیانێكی ئیسلامیانە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵە بەڕێزەكانی و بنیاد نانی كۆمەڵگەیەكی خواویست و چەسپاندنی حوكمی خوا لەزەویدا بەبی هەڵەشەیی كردن و لادانی زۆر و كەم وەبەبی ئەوەی پەلە بكەین لە كارەكانماندا بۆ گەیشتن بە ئەمانجمان چونكە (من تعجل الشئ قبل أوانه عوقب بحرمانه
الحمد لله رب العالمین والصلاه والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الى یوم ا‌لدین.
ئه‌و به‌هه‌شته‌ى خوا ئاماده‌ى كردووه هیچ كه‌سێ له ده‌رگاكه‌یه‌وه ناچێته ژووره‌وه ئه‌گه‌ر كلیلى ئه‌و ده‌رگایه‌ى پێ نه‌بێ ، كلیلى ده‌رگاى به‌هه‌شتیش بریتیه له (لااله الا الله)، به‌لام ئه‌م كلیله چه‌ند ددانێكى تایبه‌تى هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ددانانه‌ى نه‌بێت ئه‌وا ده‌رگاى به‌هه‌شتت بۆ ناكرێته‌وه.
زانایان ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت باسى مه‌رجه‌كانى (لااله الا الله) بۆمان كردووه‌كه بریتیه له حه‌وت مه‌رج :-
1- العلــــــــــــــــــم ( زانینى ماناكه‌ى )
واته زانینى ماناى (لااله الا الله) چونكه ته‌نها وتنى ئه‌م وشه‌یه به‌س نى یه به‌ڵكو ده‌بێ ماناكه‌ى بزانیت ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا وتنى (لااله الا الله) به‌س بوایه ئه‌وا موشریك و بێ باوهڕهكانیش ده‌یان ووت به‌لێم ئه‌وان ده‌یانزانى ماناى (لااله الا الله) چى یه بۆیه نه‌یان ده‌ووت.
ده‌بێ بزانیت كه‌ماناى (لااله ) واته هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نی یه به‌حه‌ق جا بائه‌و په‌رستراوه پێغهمبهربێ یان فریشته بێ یان پیاو چاك، كه‌ده‌ڵێت ( لااله ) واتهنابێ هیچ عیبادهتێكت بۆ غه‌یرى خوا بكه‌ى ئه‌مه ماناى ( لااله ) نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن واته هیچ خوایه‌ك نى یه ، چونكه كافره‌كانى قوره‌یشیش نه‌یان ده‌ووت خوا نى یه به‌ڵكو بڕوایان به‌خوا هه‌بوو به‌لێم شه‌ریكیان بۆ داده‌نا ، كه ده‌ڵێت ( الاّ الله ) واته په‌رستراوى حه‌ق ته‌نیا خوایه غه‌یرى خوا په‌رستراوێكى ناحه‌قه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رستراوه پێغه‌مبه‌ر یان فریشته یان پیاو چاك بێ ،كه‌واته ماناى (لااله الا الله) ئه‌مه‌یه ( هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه به‌حه‌ق جگه له‌خودا )، بێ باوه‌ڕه‌كان ده‌یانزانى ماناكه‌ى ئه‌مه‌یه بۆیه نه‌یان ده‌ووت ،خوادهفهرموێ: (أجعل الالهة الها واحدا إن هذا لشىء عجاب) واته (ده‌یان ووت هه‌موو خوایهكان بكه‌ین به‌یه‌ك خوا ئه‌مه شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره) ، مه‌رجى یه‌كه‌م ده‌بێ ماناكه‌ى بزانی چونكه خوا ده‌فه‌رمێ (فاعلم انه لااله الاالله) واته بزانههیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه به‌حه‌ق جگه له خودا ) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمێ ( من مات وهو يعلم انه لااله الاالله دخل الجنة ) رواه مسلم ،واته هه‌ركه‌سێك بمرێت و بزانێت هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه به‌حه‌ق جگه له خواى گه‌وره ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
2- الیقیــــــــــــــــــن ( دڵنیایى )
ده‌بێ یه‌قینت هه‌بێت و هیچ گومانێكت نه‌بێ كهتهنیا خوا شایه‌نى په‌رستنه‌و دروست نى یه هیچ عیباده‌تێك بۆغهیرى خوا بكرێ له‌پاڕانه‌وه‌و سه‌ربڕین و داواكردن و ترسان و .هتد، ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانى هه‌بوو یاخود ووتى دروسته له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) یان پیاوچاكان ببارێته‌وه ئه‌وا مه‌رجى دووه‌مى تیانى یه، ده‌بێ یه‌قینت هه‌بێ كه‌هه‌موو عیباده‌ته‌كان ته‌نیا ده‌بێ بۆ خوابكرێ ، خوا ده‌فه‌رمێ إنما المؤمنون الذين ءامنوا باللهِ ورسوله ثم لم يرتابوا .. واته ئهوئیماندارانهى كه‌بڕوایان بهخواوپێغهمبهرهێناوهو پاشان گومانیان نى یه ، پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمێ ( من لقیت ورا‌ء هژا الحائگ یشهد ڕن لااله الا الله مستیقنا بها قلبه قبشره بالجنه ) رواه مسلم واته به‌هه‌ركه‌سێك گه‌یشتى له‌پشت ئه‌م دیوارهوهو شایه‌تى ده‌دا كه‌هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه به‌حه‌ق جگه له خواى گهورهویهقینى هه‌بوو ئهوامژدهى به‌هه‌شتى پێ بده.
3- القبــــــــــــــــــــول ( وه‌رگرتن )
ده‌بێ هه‌رچیه‌ك ئه‌م وشه‌یه له‌خۆى دهگرێتَ وه‌ریبگرێت و نهیگێرێتهوه، ده‌بێ بڕوات به‌هه‌موو ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان هه‌بێ و وه‌كوخۆى وه‌ریان بگری نه‌ك ماناكه‌یان بگۆڕی یان هه‌ندێ حوكمى ئیسلام وه‌ربگریت و هه‌ندێكى وه‌رنه‌گری ، ئه‌گه‌ركه‌سێ به‌شێكى ئیسلام وه‌ربگرێ یان بڕواى به‌هه‌ندێكى نه‌بێ ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌ى تیا نى یه ، چونكه بێ باوه‌ڕه‌كان ماناكه‌یان ده‌زانى و یه‌قینیشیان هه‌بوو به‌لێم له‌به‌ر خۆبهزلزانیان وه‌ریان نه‌ده‌گرت و پێ ى ڕ‌ازى نه‌ده‌بوون ،خوا ده‌فه‌رموێ: (إنهم كانوا إذا قيل له‌م لااله الاالله يستكبرون، ويقولون أئنا لتاركوا ئلهتنا لشاعرمجنون) واته‌ئه‌گه‌ر پێیان بوترایه بڵێن (لااله الاالله) خۆبه‌زلزانى ده‌یانى گرت و ده‌یان ووت واز له پهرستراوهكانمان بێنین بۆ شاعیرێكى شێت .
4- الانقیــــــــــــــــــاد ( مل كه‌چ كردن )
ده‌بێ مل كه‌چ بیت و ڕ‌ازى بی به فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌و كارى پێ بكه‌ى به‌بێ كه‌م و كورتى ،ئه‌گه‌ر كه‌سێ مل كه‌چى فه‌رمانه‌كانى خوا نه‌بێ ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌ى تیا نى یه بۆ نمونه خوا داوامان لىَ ده‌كا ته‌نیا له‌و بپارێنه‌وه به‌لێم ئه‌گه‌ر كه‌سێ بزانێ و له پێغه‌مبه‌رى خوا یان پیاوچاكان بپارێته‌وه ئه‌وا مل كه‌چى فه‌رمانى خوانهبووه و پێ ى ڕ‌ازى نه‌بووه، خوا ده‌فه‌رمێ وانيبوا الى ربكم واسلموا له واته بۆلاى خوا بگه‌رێنه‌وه‌و مل كه‌چى ئهوببن .
5- الصـــــــــــــــدق ( ڕاستگۆیى )
ده‌بێت ڕاستگۆبی له‌وتنى (لااله الاالله)هه‌روه‌ها ڕاستگۆبێ له ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌ت ، وه ده‌بێ ئه‌وه‌ى له قورئان و فه‌رمووده ێهحیحهكاندا هاتووه به‌ڕاستى بزانیت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڵێ (لااله الاالله) ڕاستگۆ نه‌بێ له وتنهكهى ئه‌وا كه‌سێكى دووڕووه، خوا ده‌فه‌رموێ: (ومن الناس من يقول ءامنا بالله وباليوم الاخر وماهم بمؤمنين ) واته هه‌ندێ كه‌س دهلێَن بڕوامان هێناوه به خوا‌و ڕؤژى دوايى به‌ڵام ئيمان‌دار نين ) ، ياخود ئه‌گه‌ر بڕواى به‌به‌شێك له قورئان و فهرموودهصهحيحهكان نه‌بێ ئه‌وا كه‌سێكى بێ باوه‌ڕه.
6- الاخـــــــــــــلاص ( دلَسؤزى )
واته ده‌بێ هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كت بۆخودابێ و نابێ عیبادهت بۆ غه‌یرى خوا بكه‌ى، نابێ له‌عیباده‌ت كردنتدا مه‌به‌ستت ناوده‌ركردن وماڵى دونیاوپلهوپایهبێ چونكه خوا ده‌فه‌رموێ (الا لله ا‌لدین الخالص) واتهتهنیا عیبادهت كردن بو خوایه، پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ(فان الله حرم على النارمن قال لااله الاالله یبتغی بذلك وجه الله) (البخاری ومسلم) واتهخودا ئاگرى دۆزه‌خى حه‌رام كردووهلهسهركهسێ بڵێ لااله الا الله ته‌نیا مه‌به‌ستى خودابێ .
7- المحبــــــــــــــــه ( خۆشه‌ویستى )
ده‌بێ ئه‌م وشه‌یه‌مان خۆش بوێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كهلهخۆى ده‌گرێت ، ده‌بێت خوا‌و پێغه‌مبه‌رمان خۆش بوێت ،خۆشویستنى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بریتیه له شوینكهوتنى قورئان و فه‌رمووده ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌مان خۆش بوێ كه‌خوا خۆشیانى ده‌وێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران وفریشته‌كان و پیاوچاكان وشه‌هیده‌كان و ئیمانداران، ده‌بێ ئه‌و عیبادهت و شوین و كاتانه‌مان خۆشبوێت كه خوا خۆشیانى ده‌وێ وه‌كو نوێژ و زه‌كات وزیكرو قورئان خوێندن و مه‌ككه‌و مهدینهومزگهوتهكان مانگى ڕه‌مه‌زان ژى الحجه...هتد،نابێ ڕقمان له‌سوننه‌ته‌كان بێ بهڵكودهبێ خۆشمان بوێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕقمان لهوكهسانهبێ كه‌خوا ڕقى لێیانه وه‌كو بێ باوهڕوموشریك گاور‌و جولهكهوئاگرپهرست جا ئه‌كته‌ره گۆرانی بێژه یاریزانه سه‌رۆكه هه‌رچیه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆشمان ویستن ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌مان تیانى یه،چونكه كهدهڵى (لااله الا الله) نابێ بێ باوه‌ڕت خۆشبوێت، ده‌بێ دژایه‌تییان بكه‌ی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ى تیانه‌بوو ئه‌وا ئیماندار نى یه با ملیۆنێك جار بڵێ (لااله الا الله) ، بزانه هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ت تیایهئهگهر كه‌م و كوڕى هه‌یه ته‌واوى بكه ئه‌مه كلیلى به‌هه‌شته به‌بێ ئه‌م كلیله ناچیته ژووره‌وه.
.وصلى الله على محمد وعلى اله وصحبه وسلم